سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ھەڵمەتی بەرەنگاری توندوتیژی دژی ئافرەتان ڕاگەیاند
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە وتارەکەیدا بەوبۆنەیەوە ڕوونی کردەوە کە دەزگاکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەوڵی بەردەوامدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو دیاردەیەو ئەو حاڵەتە نەخوازراوانەی کە بەو ھۆیەوە سەرھەڵدەدەن.
لەبەشێکی دیکەی وتارەکەیدا سەرۆکی حکومەتی وێڕای ئاماژە دان بە ڕۆڵی دادگاکی کوردستان و زانایانی ئایینی، گلەییشی ئاراستەی بەشێک لە پێکھاتەکانی ئەو دوو چینەش کرد کە بەھۆی ئەوەی ھەندێک جار لە پرەنسیپ و بنەماکانی سەرەکی کارەکانیان و سیاسەتەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش لادەدەن
سەرۆکی حکومەت ڕوونی کردەوە کە دەبێت لەمەودوا زیاتر ڕۆڵی ئافرەتان لە ددام و دەزگاکانی حکومەت و ناوەندەکانی بڕیاردان لەبەرچاوبگیرێت.
ئەم ھەڵمەتەی ئەمڕۆلە شاری ھەولێر سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاری توتیژی ڕایگەیاند، ماوەی ١٦ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و سەرجەم ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و دەرەوەی ھەرێمیش دەست نیشانکراوی ئەنجامدانی چالاکییەکانی ئەو ھەڵمەتەن
