وەزیری ناوخۆی هەرێم: دۆخی ئەمنی سلێمانی جێگیرە
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم \"کەریم سنجاری\"" لەدوای کۆبوونەوەکان و لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری ئاژانسی پەیامنێر ئامادەی بوو رایگهیاند:\""سلێمانی وەکو هەر شارێکی دیکەی هەرێم وایە و هیچ جیاوازیەکی نییە بەلای ئێمەوەو جێگەی بایەخمانە بۆیە بەپەرۆشەوە چاودێری دۆخی ئەمنی دەکەین.\""
سەبارەت بەو رووداوانەی ئەم دواییەی سلێمانی، کەریم سنجاری گووتی:\""لە هەموو شارێک تاوان روودەدات بەڵام گرنگ ئەوەیە دەزگا ئەمنییەکان بە گرنگییەوە لەباودۆخەکە دەڕوانن و تاوانباران دەستگیر دەکەن.\""
هەرلەمیانەی کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا وەزیری ناوخۆی هەرێم ئاماژهیدا:\""دۆخی ئەمنی شاری سلێمانی جێگیرە."
