بۆ چارەسەری نەخۆشانی دەروونی، تێمێكی پزیشكیی گەڕۆك پێك هێنرا

بۆ چارەسەری نەخۆشانی دەروونی، تێمێكی پزیشكیی گەڕۆك پێك هێنرا
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی پارێزگای هەولێر راگەیاند، لەمەودوا بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییە دەروونییەكان تیمێكی گەڕۆك پێكهێنراوە و سەردانی ئەو كەسانە دەكات، كە نەخۆشیی دەروونییان هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر، ڕایگەیاندووە، بەمەبەستی زوو چاكبوونەوە و گەیاندنی چارەسەری بۆ نەخۆشییە دەروونییەكانی نەخۆشخانەی دەروونیی هەولێر، تیمێكی چارەسەری ماڵان كە تیمێكی گەڕۆكی دەروونییە و لە (4) كارمەند پێك دێت كە (2 كارمەندی تەندروستی، 1 كارمەندی پزیشكی دەروونناسی، كارمەندێ‌كی پزیشكی كۆمەڵناسی)ـین.

سەرەتا سەردانەكان لەو نەخۆشانە دەست پێدەكات كە لە نەخۆشخانە لەلایەن پزیشكی دەروونییەوە دەردەچێت یاخود لە ڕاوێژكارییەكان دەبینرێن و پزیشكی چارەسەر نەخۆشەكە ڕەوانەی لای تیمەكە دەكات هەر لەناو نەخۆشخانەی دەروونی، زانیاری دەربارەی نەخۆشەكە وەردەگیرێت وەك ناونیشان و ژمارەی تەلەفۆن بۆ ئەوەی پاش دەرچوونی نەخۆش لە نەخۆشخانە و بۆ تەواوكردنی چارەسەروەرگرتن وەك (دەرزی) ئەو تیمە بە ئۆتۆمبێلێكی ئەمبوڵانس سەردانی نەخۆش دەكرێت تا چارەسەری بۆ بكرێت.

راگەیاندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی هەولێر هاوكات ئاماژە دراوە، تیمە گەڕۆكەكە جگە لە پێدانی چارەسەر، شارەزاییان هەیە لە باری كۆمەڵایەتی و دەروونی و جەستەیی نەخۆشەكە و هەڵسەنگاندن و دابینكردنی چارەسەری پێویست.

پێشكەش كردنی ئەم خزمەتگوزارییە پزیشكییە تەندروستییە وەكو تیمێكی لەو جۆرە یەكەمین جارە لە كوردستان و عێڕاق دابمەزرێت و پلانیش هەیە كە بەرفراوانتر بكرێت بۆ ئەوەی نەخۆشانی دەرروونی لە دۆخێكی سروشتی لە ناو خێزانەكانیان ژیان بگوزەرێنن و ئەو نەخۆشانەیشی كە ناتوانن سەردانی نەخۆشخانە بكەن ئەوانیش لەم خزمەتگوزاریە بێبەش نابن.
Top