كه‌ركووك .. له‌ هه‌ڵمه‌تێكى ئه‌منیدا له‌ سنوورى شاره‌دێى ریاز 11 تیرۆریست ده‌ستگیركران

 كه‌ركووك .. له‌ هه‌ڵمه‌تێكى ئه‌منیدا له‌ سنوورى شاره‌دێى ریاز 11 تیرۆریست ده‌ستگیركران
له‌ هه‌لمه‌تێكى هێزه‌كانى پۆلیسى قه‌زا و ناحیه‌كانى كه‌ركوك و سوپاى عێراقى له‌ سنوورى شاره‌دێى ریازى سه‌ر به‌ پارێزگاى كه‌ركوك 11 تیرۆریستى داواكراو ده‌ستگیر كران .

له‌باره‌یه‌وه‌ عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى قه‌زاوناحیه‌كانى كه‌ركوك رایگه‌یاند له‌و هه‌لمه‌ته‌دا كه‌ شاره‌دێى ریاز و چه‌ند گه‌ره‌كێكى شارۆچكه‌ى حه‌ویجه‌ى گرته‌وه‌ توانرا 11 داواكراو ده‌ستگیر بكرێن كه‌ سه‌ر به‌ گروپه‌ تیرۆریستیه‌كان بوون و ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ى شاره‌دێى ریاز.
Top