گەرمیان.. گەنجێك پاش دیارنەمانی تەرمەكەی دەدۆزرێتەوە
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان موقەدەم حەسەن محەممەد بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند؛ ئێوارەی دوێنێ تەرمی گەنجێكی تەمەن 23 ساڵ بە ناوی \"عەبدولسەمەد مەحارب غەدیر\"" كە دانیشتووی گوندی شێخ ئەحمەدە لە سنووری شارەدێی جەلەولا هێنرایە، نەخۆشخانەی كەلار.
موقەدەم حەسەن ئاماژەشیدا، لە كاتی لێكۆڵینەوە، كەسوكارەكەی ڕایانگەیاند، ئەو گەنجە ماوەی پێنج ڕۆژە دیارنەماوە و دواتر لە نزیك گوندی كەشكوڵی سەر بە شارەدێی قەرەتەپە دۆزراوەتەوە و لە ناو ئاوی لافاودا خنكاوە.
رونیشكردەوە، بە پێی ڕاپۆرتی پزیشكی دادوەری كەلار، دەركەوت ئەو گەنجە لە ئاودا خنكاوە، لەبەر ئەوەی كەسوكارەكەی سكاڵایان نەبووە، بەفەرمانی دادوەر تەرمەكەی ڕادەستی كەسوكارەكەی كرایەوە."
