زانكۆی ڕاپەڕین مەرجەكانی خوێندنی بەشی كوردی و بیركاری ئێوارانی ڕاگەیاند

زانكۆی ڕاپەڕین مەرجەكانی خوێندنی بەشی كوردی و بیركاری ئێوارانی ڕاگەیاند
زانكۆی ڕاپەڕین لەدووەم ساڵی وەرگرتنی مامۆستایانی خاوەن بڕوانامەی ئامادەیی و دبلۆم چەند مەرج و رێنماییەكی راگەیاند:


لەو مەرج و رێنماییانە كە وێنەیەكی دەست پەیامنێركەوتوە هاتوە كە: هەر مامۆستایایەك ئەگەر لەبەشی پسپۆڕیەكەی خۆی بخوێنێت ئەوا 5 نمرە دەخرێتە سەر تێكڕای نمرەكانی وەرگرتنی، هاوكات رێژەی 60% ی كورسیەكانی خوێندن بۆ دەرچوانی ئامادەیی لقی وێژەیی و زانستی و دەبێت و 20% یش بۆ دەروچوانی پەیمانگاكانی پێگەیاندنی مامۆستایان و هونەرەجوانەكان و كۆمپیوتەرو وەرزش و پەیمانگاكانی تر دەبێت و 20% یش بۆ دەروچوانی ئامادەیی بازرگانی و كشتوكاڵی و خوێندنی ئیسلامی و ڤێتەرنەری خانەی مامۆستایان دەبێت.



لەو مەرج و رێنمایاینەدا ئەوەش هاتووە كە وەرگرتنی لەو بەشانە بەگوێرەی ڕیزبەندی نمرەی پێشكەشكار دەبێت.

لەكۆتایی مەرج و رێنماییەكاندا ئەوەش ئاماژەی پێكراوە كە بڕی پارەی خوێندن بۆ هەر ساڵێكی خوێندن 600 هەزار دینارە بەڵام یەكەمی بەشە زانستیەكان 100% و دووەم 75% و سێهەم 50% ی پارەكە دەبەخشرێت.
Top