مەحەمەد كەمال: پارتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە لە كەركووك
هەروەها گوتی: لە ئیستا هەلبژاردن زۆر پێویستە بۆ شارەكە چونكە ئەو ئەندامانەی ئێستای ئەنجوومەنی هیچیان كارێكی تازە بەرنامەیەكی تایبەتیان نیە ئەوەی لە توانای ئەوان بوو لە ماوەی ئەم چەند سالە كردویانە، ئێستایش ئەم شارە پێویستی بە خەلكی گەنج خاوەنی بڕوانامەیە خاوان توانایە بۆ ئەوای بتوانێت بە باشترین شێوە خزمەتی ئەم شارە و هاولاتیانەكەی بكات.
راشیگەیاند: پارتی دیموكراتی كوردستان پشتیوانی لە هەر هەوڵێك دەكات كە ببێتە هۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە شاری كەركووك، پێشمان وایە بەهۆی ئەوەی كەركووك لە دۆخێكی تایبەتدا هەڵبژاردن زۆرێك لە كێشەكانی یەكلایی دەكاتەوە، بۆیە پشتیوانی ئەو هەوڵانە دەبین كە ببێتە هۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكە.
