فرەیی بە مانای ئەوەی كە تۆ كاتێك دەرفەتت بۆ ناڕەخسێت تا لە حكومەت بەشدار بیت كەواتە تۆ دەرفەتی ئۆپۆزسیۆنت هەیە
هەروەها ئاكرەیی ووتی: پێم وانییە دیموكراسیەتەكەی ئێمە بەو شێوەیە تاقیبكرێتەوە كە ئایا هەموو حزب و هێزو لایەنە سیاسییەكان بەشداربن لە دەسەڵات، دیموكراسیەتەكە بەوەوە بەند نییە، قەناعەتەكە لەوەدایە هەموو حزب و لایەنە سیاسییەكان ئەو قەناعەتەیان لە لادروست بووبێت، حزبی زۆرینە بە هاوپەیمانی لەگەڵ چەند حزبێكی دیكە، حكومەت دروست دەكات، ئەوەی كە پێی وایە بەشداری لەحكومەت ناكات یان كە پێی وایە ئەو قەبارەیە یان ئەو نیەتەی نابێت كە بەشداری لە حكومەتدا بكات، پێویستە بە پێگەی ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆی رازی بێت و كار بە پێی پرەنسیپەكانی ئۆپۆزسیۆن بكات و بەردەوام بێت لە ژیانی سیاسی، تێكەڵكردنی هەموو كارتەكان بە رای من خۆدزینەوەیە لە راستییەك ئەویش ئەوەیە تا ئێستا بە قەناعەتەوە ئەو فرە حزبیە لە كوردستاندا جێگیر نەبووە، فرەیی بە مانای ئەوەی كە تۆ كاتێك دەرفەتت بۆ ناڕەخسێت تا لە حكومەت بەشدار بیت كەواتە تۆ دەرفەتی ئۆپۆزسیۆنت هەیە، ئۆپۆزسیۆن بوونیش بە واتای ئەوە نییە بێ بەش بێت لە هەموو شتەكان، لەوانەیە زەمینەخۆشكردن بۆ ئۆپۆزسیۆنێكی كارا لەوانەیە ئەو حزبە یان ئەو لایەنە سیاسییە باشتر بتوانێت لەناو خەڵكدا كار بكات و باشتر خەڵك بەلای خۆیدا راكێشێت بە كەڵك وەرگرتن لە كەموكوڕییەكانی ئەو حوكمڕانی یان ئەو حكومەتەی كە دروست دەبێت.
درێژەی ئەم بابەتە لە ژمارە (952) ی گۆڤاری گوڵان بخوێنەوە
