كه‌شناسی كه‌ركوك: 10 ساڵه باران بارین به‌م رێژه‌یه نه‌بووه
یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی كه‌ركوك، سه‌فانه عه‌بدولكه‌ریم بۆ سۆمه‌رییه نیوزی راگه‌یاندوه، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆڵه بارانه‌ی دوو رۆژی رابردوو پارێزگای كه‌ركوكی گرتۆته‌وه، رێژه‌ی 44 ملم باران له سنووری شاره‌كه باریوه.
ئه‌مه‌شی به تازه‌ترین تۆمار وه‌سفكرد له ماوه‌ی ئه‌م 10 ساڵه‌ی رابردوودا.
سه‌رچاوه‌كه‌ی كه‌شناسی كه‌ركوك ئاماژه‌یدا، پێشبینی راگه‌یاند كه شه‌پۆڵێكی دیكه له ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه هه‌ڵ ده‌كات و سێشه‌ممه جارێكی تر له كه‌ركوك باران ده‌بارێت، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا مه‌ترسی ده‌ربڕی له‌وه‌ی ره‌نگه ئه‌و شه‌پۆڵه روودانی لافاوی لێ بكه‌وێته‌وه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی كه‌شناسی له دوو رۆژی رابردوو رێژی باران بارین له هه‌ولێر 12 ملم، سلێمانی 10 ملم، دهۆك110ملم و به‌غدا 6 بۆ 10 ملم باران باریوه.
