لە رێوڕەسمێكدا گرێبەستی دروستكردنی پرۆژەی بەنداوی سبنە/ 2 لە پارێزگای دهۆك ئیمز اكرا

لە رێوڕەسمێكدا گرێبەستی دروستكردنی پرۆژەی بەنداوی سبنە/ 2  لە پارێزگای دهۆك ئیمز اكرا
ماجید دەباغ بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند: ئەمڕۆ پرۆفیسۆر سیروان بابان وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و سلێمان حەمەد عومەرخاوەن كۆمپانیای زناری كەرتی تایبەت و حەبیب دنیز بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای ئەردەنیزی توركی گرێبەستی دروستكردنی پرۆژەی بەنداوی سبنە/2 یان ئیمزاكرد.

روونیشیكردەوە: پرۆژەی بەنداوی سبنە/2 بە بەهای (شەش ملیارو نۆ سەدو هەژدە ملیۆن و سەدوچل ونۆ هەزار و سەدوپەنجا دینار) دروست دەكرێت،بەرزیی بەنداوەكە 30مەترەو درێژییەكەی دەگاتە 321 مەتر وپانییەكەی 10مەترە.

راشیگەیاند: دوای تەواوبوونی پرۆژەكە لە توانایدایە 6،000،000 م3 ئاو گل بداتەوەو توانای بەراوكردنی 1000دۆنم زەویی كشتوكاڵی هەیە،ماوەی تەواوكردنی بەنداوەكەش 750 رۆژە،پرۆژەكەش دەكەوێتە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆك.
Top