مینلابەرێك لە دهۆك مینی پێدا دەتەقێتەوە
روونیشیكردەوە، باری تەندروستی مینلابەرەكە كە ناوی تارق مەجیدەو لە دایكبووی 1969 ـە، ئێستا جێگیرە لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شاری دهۆك لە ژێر چاودیری پزیشكدایە. روداوەكە بووەتە هۆی لە دەستدانی پێی راستی و برینداربوونی پێی چەپی بە سوكی.
راشیگەیاند: رووداوەكە بە هۆی مینێكی دژە كەسیی كڵپەدارەوە بووە لە كێڵگە مینی قەڵای كانیكا لە گوندی كانیكای ناحییەی چەمانكێی سەر بە قەزای ئامێدی روویدا.
