نزیكەی 5 تریلۆن دینار بەهای پڕۆژەكانی ئێستای وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەیە
بەرێوەبەری گشتی لە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی هەرێمی كوردستان، زانا عوزێری، گوتی: ئێستاكە 432 پڕۆژەمان لە كاركردنداندایە، كە بایی 4 تریلۆن و 506 ملیار دینارەو ئەمساڵ 689 ملیار دینارییان بۆ خەرجكراوەو ساڵانی داهاتووش بودجەی تەواو كارییان بۆ دابین دەكرێت و ساڵی 2014ش نزیكەی ئەو بودجەیە پڕۆژەمان ئامادەیە بۆ دەست بەكاربوون.
هەروەها گوتی: ئێستا ئەو پڕۆژانەی لەبەردەستدان بە ماوەی درێژ و ماوەی كورت تەواو دەبن، چونكە بەشی هەرەزۆری ئەو پرۆژانە بریتین لە پڕۆژە ستراتیژی وەك دروست كرنی ڕێگاو بان و پرد و یەكەی نیشتەجێبوون لە ناوچە جیاوازەكانی كوردستان.
