سەرۆكی زانكۆی كوردستان: ئەوەی ئێستا لە كوردستان دەیكەین، ماڵوێرانییە

سەرۆكی زانكۆی كوردستان: ئەوەی ئێستا لە كوردستان دەیكەین، ماڵوێرانییە
سەرۆكی زانكۆی كوردستان، خالید ساڵح، ڕایگەیاند، بەشێكی كەمی خوێندكار ئەگەر هەموو شتێكت بەلاش دایە، خوێندنەكە بە جیددی وەردەگرێت. ئەو لەسەر ئەو باوەڕەیشە \"ئەوەی ئێستا لە كوردستان دەیكەین، ماڵوێرانییە.\""

سەرۆكی زانكۆی كوردستان، پێی وایە بەو هۆیەی هەموو شتێك بەلاش بۆ قوتابیانی زانكۆ دابین كراوە، بەشێكی زۆر كەمیان بە جیددی دەخوێنن. ئەو ئەگەرچی لە دیمانەیەكی ڕۆژنامەی \""وشە\""ـدا خۆی لە هەڵسەنگاندنی پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی كوردستاندا بە دوور گرتووە، بەڵام باوەڕی وایە كە، \""ئەوەی ئێستا لە كوردستان دەیكەین، ماڵوێرانییە. ماڵوێرانییە كە هەموو شتێك بەلاش بە خەڵك دەدەین و خەڵك نرخی شتەكەی خۆی نازانێ.\""

ساڵح دەربارەی پرۆسەی تواناسازی و ئەو 120 ملیار دینارەی ساڵانە بۆ ئەو بەرنامەیە تەرخان دەكرێت، گوتی \""خوێندن لە هیچ وڵاتێك هەرزان نییە و خوێندنی باڵا لە بواری تەكنیكی لە زۆر شتی دی گرانترە. ئەگەر تۆ بتەوێ وڵاتەكەت گەشە پێ بدەی، ئەو پارەیەی كە من و تۆ بە زۆری دەزانین بە بەراورد لەگەڵ ئەو كۆمەڵگایانەی دەیانەوێ گەشە بكەن، وەكو دڵۆپێك وایە لە دەریایەكی گەورەدا.\""

زیاتر گوتی \""ئەو وڵاتانەی ئێستا گەشەیان كردووە و ئێمە خۆزگەیان بۆ دەخوازین، ئەوانە ملیرەها دۆلاریان بۆ كەرتی خوێندنی باڵا تەرخان كردووە. كۆریا و ژاپۆن دوای تەواوبوونی شەڕیان، قۆناخ بە قۆناخ خەڵكیان نارد و پارەیەك كە من و تۆ بە خەیاڵماندانایە، خەرجیان كرد. ماوەیەكی زۆری خایاند تا ئەو كەسانە گەڕانەوە وڵاتی خۆیان و بەشدارییان لە گەشەی ئابووری، كۆمەڵایەتیی وڵاتەكەیاندا كرد.\"""
Top