ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان و ناوی کاندیده براوهکان راگەیەندرا
سەرۆكی كۆمسیۆن، سەربەست ئامێدی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند كە پاش راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی دەنگەكانیش هەر كیان و قەوارەیەك بۆی هەیە و گەر بیەوێت دەتوانێت لە رێگەی كۆمیسیۆن لە هەولێر لیستی ئەنجامەكان بە دەستبێنێت.
ئامێدی گوتیشی، ئەو ئەنجامانەی كە بەپێی یاسای ژمارە 11، 2007 رادەگەیەنرێت لەسەر ئاستی قەوارەی سیاسی و كاندیدەكانە و ئەو ئەنجامەیش قابیلی تانە لێدانە لە لایەن ئەو قەوارەیەی كە تانەی هەیە لە ئەنجامەكان، دیاره تانهکانیش دهبێت لە رێگهی دادگای هەرێمی كوردستانەوە ئهنجام بدرێت.ههر ئهمڕۆ کۆمیسیۆن له کۆنگره رۆژنامهوانییهکهدا ناوی کاندیده براوهکان و ژمارهی دهنگهکانیانی ئاشکرا کرد.
لاینە بەشداربووەكانی هەڵبژاردن ململانێیان بۆ 100 كورسیی پەرلەمان دەكرد و 11 كورسیش بۆ پێكهاتەكانە كە 5 بۆ توركمان و 5ـیش بۆ سریان و 1 بۆ ئەرمەنەكانە.
پارتیی دیموكراتی كوردستان بە بەدەستهێنانی 743984دەنگ كە دەكاتە 38 كورسی پلەی یەكەمی لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەماندا بە دەست هێنا.
گۆڕانیش كە بە لیستی ژمارە 117 بەشداری كردبوو، 476736 24دەنگ كە دەكاتە 24 كورسی بە دەست هێناوە.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە براوەی سێیەمی هەڵبژاردنە 350500 دەنگی بردووەەتەوە كە دەكاتە 18 كورسی.
یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانیش1-5 بە بە دەستهێنانی 186741 دەنگی هێناوە و بەمەیش بوو بە خاوەنی 10 كورسی.
كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان كە لە پلەی پێنجەم دێت، 118574 دەنگی هێناوە بە مەیش ژمارەی كورسییەكانی 6ـن.
بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان كە ژمارەی لیستەكەی 101 بوو، 21834 دەنگی هێناوە، بەمەیش كورسییەكی هێناوە، هاوكات حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ژمارە 111، 12501 دەنگی هێناوە و كورسییەكی پێ بڕاوە.
لیستی ئازادی بە ژمارە 107كە12392 دەنگی هێناوە بوو بە خاوەنی كورسییەك و هەروەها دوالیست كە ئاراستەی سێیەمە و بە لیستی 115لە هەڵبژاردنەكاندا بەشدار بووە 8681 دەنگی بردووەتەوە بەمەیش بوو بە خاوەنی كورسییەك
