نێچیرڤان بارزانى : كوردستان هه‌میشه به شوێنى پێكه‌وه‌ژیانى نه‌ته‌وه‌یى و ئایینى ده‌مێنتێته‌وه.
له دیدارێكدا مه‌تران وه‌رده بۆ شه‌هیدبوونى پۆلێك له كارمه‌ندانى ئاسایش له كاره تیرۆریستییه‌كه‌ى پێرێى هه‌ولێردا، پرسه و سه‌ره‌خۆشیى خۆى ئاراسته‌ى سه‌رۆك وه‌زیران و كه‌سوكارى شه‌هیدان كرد و هاوخه‌مى و هاوسۆزیى خۆى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى شه‌هیدان ده‌ربڕى و هیواى زوو چاكبوونه‌وه‌ى بۆ برینداران خواست. هه‌روه‌ها ئه‌و كاره تیرۆریستیه‌ى به هه‌وڵێكى نه‌زۆك بۆ تێكدانى ئارامیى ڕه‌وشى سه‌قامگیرى هه‌رێمى كوردستان له قه‌له‌م دا، كه بووه‌ته په‌ناگه‌یه‌كى دیار و به‌رچاوى ئارامى و پێكه‌وه‌ژیان و پێشكه‌وتن و خۆشگوزه‌رانى له ناوچه‌كه‌دا.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا، باس له ڕه‌وشى ئه‌و خوشك و برا مه‌سیحییانه كرا كه له به‌غدا و مووسڵ و كه‌ركووكه‌وه، له ده‌ستى تیرۆر ماڵ و حاڵى خۆیان جێهێشتووه و له هه‌رێمى كوردستان گیرساونه‌ته‌وه. له‌مباره‌یه‌وه مه‌تران وه‌رده سوپاس و پێزانینى مه‌سیحییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عیراقى پێشكه‌ش به سه‌رۆك وه‌زیران كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ى له هه‌رێمى كوردستان لێیان كراوه و ڕایگه‌یاند كه هه‌رێمى كوردستان ئامێزى گه‌رمى بۆ ئه‌وان كردووه‌ته‌وه و ئه‌وپه‌ڕى هاوكاریى و یارمه‌تیان پێشكه‌ش كراوه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له هه‌رێمى كوردستان نێشته‌جێ ببن و ده‌رفه‌تى كار بدۆزنه‌وه و به‌رده‌وامى به ژیانیان بده‌ن.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه ناوه‌ندێكى دیار و خاوه‌نى كه‌لتوورى پێكه‌وه‌ژیان و برایى و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردنى هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینى و مه‌زهه‌بییه‌كانه و هه‌رواش ده‌مێنێته‌وه، بۆیه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ئه‌ركى خۆى ده‌زانێت پێشوازى له‌و خوشك و برا مه‌سیحییانه بكات كه له ناوچه‌كانى دیكه‌ى عیراقه‌وه ڕووى تێده‌كه‌ن و هه‌موو هاوكارى و ئاسانكارییه‌كیان پێشكه‌ش ده‌كات.
