مه‌كته‌بی سیاسی (پ.د.ك) سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی كرده‌وه تیرۆریستیه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی پایته‌ختی كوردستان ده‌كات
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی هه‌ولێری پایته‌خت
سڵاوی خواتان لێبێت..
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی ئاسایش له رووبه‌ڕووبوونه‌وه و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی‌دا له‌به‌رده‌م باره‌گای ئاسایشی هه‌ولێر قاره‌مانانه به خوێنی خۆیان به‌رگریان له ئاسایشی پایته‌خت كرد و شه‌هید بوون، ئه‌و خۆ به‌ختكردنه جێگه‌ی سه‌ربه‌رزی ئێوه‌ی به‌ڕێز و هه‌موو گه‌لی كوردستانه.
به‌م بۆنه دڵته‌زێنه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه و كه‌سوكارتان ده‌كه‌ین و هاوبه‌شی خه‌متانین. له خوای گه‌وره داواكارین گیانی شه‌هیده‌كانمان به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و ئۆقره‌یی و دڵنه‌وایش به ئێوه‌ی به‌ڕێز و سه‌ربه‌رز ببه‌خشێ.
هاوكات هیوای چاكبوونه‌وهی به‌په‌له‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.
انا لله و انا الیه را‌جعون
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
