كارگەی دارتاشی هەولێر زیاتر لە 5هەزار رەحلە دروست كراوە
كارزان كانەبی
بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە كارگەی دارتاشی سە ربە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێرلە نزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی كارەكانی كارگەی دارتاشی كە ئێستا رۆژانە دوو سەد رحلە دروست دەكرێت بۆ قوتابیانی كوردانی رۆژئاوا وبۆقوتابخانەكانی سنوری پەروەردەی گشتی بە هەر یازدە پەروەردەوە دروست دەكرێت سەرەرای ئەوەش ئەم كارگەیە دوو شەفت كاردەكەن بەڵام گرفتی كۆنی ئامیرەكانی كاركردنیان هەیە، لەم بارەشەوە بەكر كەریم بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر لە نزیكەوە سەردانی یەكە یەكە بەشەكانی كارگەكەی كردو هیوای خواست كە رۆژانە لە هەولی بەردەوام بن بۆدروست كردنی كروسی خوێندنی پێویست دەست خۆشی لە كارمەندانی كارگە دەكەین كە بەردەوام لە كاركردنن وئێمەش هەموو پشتگرییەك دەكەین بۆ زیاتردابین كردنی رەحلەی پێوست بۆسەرجەم پەروەردەكان زیاتریش لە پێنج هەزاررەحلە ردوست كراوە بۆسەرجەم پەروەردەكان و براینمان لە كوردانی رۆژئاوا بۆسەرجەم كەمپەكانی سنوری پارێزگای هەولێر، لەلایەن خۆشیەوە لوقمان حەسن بەرێوەبەری كارگەی دارتاشی پەروەردەی گشتی هەولێر گوزتی\" ئێمە رۆژانە دوو رەحلە دروست دەكەین و توانی دروست كردنی زیاترمان هەیە بەڵام دوو شەفت كاردەكەین رۆژانەتاكو ئێستاش زیاتر لە 5000هەزار رەحلەمان دروست كردوە،رەحلەمان بۆسەرجەم كەمپەكانی سنوری پەروەردەكان دابین كردوە و لە هەمان كاتیشدا بۆپەروەردەكانیش ناردومانەو رۆژانەش بەردەوام دەبین لە خزمەتی كردنی زیاتر بەڵام پێویستمان بە كارمەندی پسپۆر هەیە لە بوارەكان و ئامێری تازە و مۆدێرنمان پێویستە بۆ كارەكانی لەحیم چی و دارتاشی و سبوغچی ئەو ئامێرانەی كە كاری لی دەكەین هەمووی هی ساڵانی حەفتاكانن.
"
