بەڕێوەبەری جێبەجێكاری UN-Women پاڵپشتی خۆی بۆ ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان دووپات دەكاتەوە

بەڕێوەبەری جێبەجێكاری UN-Women پاڵپشتی خۆی بۆ ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان دووپات دەكاتەوە
١ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- خاتوو فۆرمزیل مالامبۆ جێگری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و بەڕێوەبەری جیبَەجێكاری \"UN-Women\""، پاڵپشتی خۆی بۆ ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە.

لە پەیامێكدا بۆ پەخشان زەنگەنە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان، خاتوو فۆرمزیل كە لە بارەگای سەرەكی رێكخراوەكە لە نیویۆڕكەوە ئاڕاستەی كردووە، تیایدا هاتووە:

\""ئێوە دەتوانن پشت بە من و بەشی ئافرەتانی نەتەوە یەكگرتووەكان ببەستن وەك دەنگێكی بەهێز و هاوكارتان لە بەدەستهێنانی ماف و هەلی یەكسان بۆ ئافرەتانی هەرێمی كوردستانی عێراق و هەموو جیهان.

هەر لە پەیامەكەدا هاتووە: ئێمەش پشت دەبەستین بە هاوكاری ئێوە، وەك ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان، بۆ ئەوەی یەكسانی لەسەر بنەمای رەگەزی بكرێتە راستییەكی زیندوو.

هەروەها گەشبینی خۆیشی بە پتەوبوونی هاوكاری نێوان هەردوولا دووپاتكردۆتەوە لە بەرژەوەندی ژنانی هەرێمی كوردستان و جیهاندا."
Top