کۆمسیۆن: نزیکەی 200سکاڵاتۆمارکراوە
عەبدولرەحمان خەلیفە بەرپرسی پەیوەندییە جەماوەرییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە kdp.infoراگەیاند: تاوەکو ئێسته دەنگەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان بەدەست نەگەیشتووە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ رەوانەی بەغدا بکرێن.
عەبدولرەحمان خەلیفە گوتیشی: ھەرکاتێک دهنگهکان بەدەست ئەوان بگات، له کۆمپیۆتەر تۆمار دەکرێت و دواتریش ئەنجامەکان رادەگەینن.
خەلیفە رونیشیکردەوە، چاوەڕوان دەکرێت لە دوای 25ئەم مانگەوە ئەنجامی کۆتایی رابگەینن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، لەو ھەڵبژاردنە نزیکەی 200سکاڵا لە لایەن قەوارە سیاسییەکان ئاراستەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق کراون.
رۆژی شەممە بە بەشداری زیاتر لە دوو ملیۆن و650ھەزار کەس ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرێوە چوو.
