به ده‌نگدانی نێچیرڤان بارزانی و هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌نگدانی گشتی ده‌ستی پێكرد
كه‌مێك به‌ر له ئێستا كاتژمێر حه‌وت له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بنكه‌كانی ده‌نگدان، له هۆتێل رۆتانای له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌بیله خان به‌شداریان له ده‌نگدان كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له هه‌رێمی كوردستان ده‌نگدانی گشتی ده‌ستی پێكرد كه له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم، دوو ملیۆن و 803 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
