19ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستیپێكرد و تائێستاش به‌هۆی ئه‌و ئامێره نوێیه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، كه مۆری فۆرمی ده‌نگدان ده‌كات كێشه‌ی له‌بنكه‌كانی ده‌نگدان دروستكردووه‌و رێگه‌ش به رۆژنامه‌نوسان نادرێت روماڵی پڕۆسه بكه‌ن.هه‌واڵنێرمان له شاری هه‌ڵه‌بجه پێراگه‌یاندین ، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ده‌نگدانی تایبه‌ت له یه‌کێک بنكه‌کانی هه‌ڵبژاردن له هه‌ڵه‌بجه سێ مۆری ئه‌لیكترۆنی له‌كار كه‌وتن به‌وه‌ش تا ماوه‌یه‌ك پرۆسه‌ی ده‌نگدانی هێواشكرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش رێگری ده‌کرێت له به‌رده‌م رۆژنامه‌نووسان تا رۆماڵی پرۆسی ده‌نگدانه‌كه بكه‌ن.هاوكاتیش محه‌مه‌د سان ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی كۆمیسیۆن باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌قه‌زای هه‌ڵه‌بجه به رۆژنامه‌وانانی راگه‌یاند، هۆكاری رێگه‌نه‌دان به‌رۆژنامه‌نووسان بۆ رۆماڵكردنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌و بنكه تایبهتهیهدا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئیش نه‌كردنی سێ مۆری ئهلكترۆنییهکه.