نێچیرڤان بارزانى: له مهسهلهى نهوتدا مافى دهستووریى خۆمان پهیڕهو دهكهین
لە وتارێكدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوە كرد كە هەمیشە سامانی سروشتبی عێراق بۆ وێرانكاربی كوردستان و عێراق بەكارهاتووە و گوتی: بۆ ئێمە گرنگ بوو بۆ یەكەم جار ئەو هاوكێشەیە بگۆڕین و سامانی سروشتبی وڵاتەكهمان بۆ خۆشگوزەرانی بەكاربهێنین.
لە بەشێكی دیكەی وتارەكەیدا نێچیرڤان بارزانی مافی دەستووریی هەرێمی كوردستانی لە بواری سامانی سروشتی دووپات كردەوە و گوتی: ئەو كۆمپانیایانەی هاتوونەتە هەرێمی كوردستان لەو بوارەدا پشتڕاستن لەوەی مافی دەستوریمان هەیە. ههروهها سوپاسی د. ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتیەكانی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ ئەو هەوڵانەی لە بواری نەوتدا لە كوردستان داویەتی.
دواتر وتاری هەریەكە لە خاوەنی كۆمپانیا و دكتۆر ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سرووشتیەكان پێشكەشكران. پاشان لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و د.ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتیەكانی حكوومەت وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانیان لەمبارەیەوە دایەوە.
وەزیری سامانە سروشتیەكان دووپاتی كردەوە حكوومەت بە یاسای پەرلەمان و دەستووری عیراق پابهنده و دووپاتی كردەوە حكوومەتی فیدراڵ ناتوانێ بەتەنها لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان كار بكات. ئەمەش بڕیارێكی سیاسیە و داوای لە حكوومەتی عیراق كرد لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەمبارەیەوە قسە بكات.
هەروەها وەزیر ئاماژەی بەوە دا وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەشی دوو ملیۆن دۆلار سووتەمەتی بۆ ئاوارەكانی سووریا دابین كردووە و سەرۆكی حكومەت 25 ملیۆنی تەرخان كرد. ئێستاش لەگەڵ سێ كۆمپانیای گەورە قسە لەمبارەیەوە كراوە، ئەم هەنگاوەشی بە جێگەی ڕێز و سوپاس لەقەڵەم دا.
لاى خۆیهوه نێچیرڤان بارزانى دووپاتی كردەوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەپێی دەستووری عیراقی كاردەكات و هیچ هەنگاوێكی زیاتر ناهاوێژێت و گوتی: ئەوەی داوامان كردووە لە چوارچێوەی دەستووری عیراقە و دەستووری عیراق مافی ئەوەی داوە مومارەسەی مافی خۆمان بكەین و بڕیاری پەرلەمانی خۆمان جێبەجێ بكەین. لە دەستووردا هاتووە هەر یاسایەك لەگەڵ یاسای هەرێمدا ناكۆك بێت؛ یاسای هەرێم باڵادەستە و ئێمەش لە هەرێمی كوردستان زۆر بە باشی جێبەجێی دەكەین.
ههروهها گوتى: دەمەوێ لەوەش دڵنیا بن یەك دۆلاریش بۆ هیچ میدیایەك جا ئازاد بێت یان غەیرە ئازاد؛ خهرج نەكراوە و هیچ میدی او تەلەڤزیۆنێك لە پارەی نەوت یەك دۆلاریشی وەرنەگرتووە و من بە بەرپرسیارێتیەوە ئەو قسەیە دەكەم و من لە قسەی خۆم بەرپرسم و هەر تەلەڤزیۆنێك یان دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئەو قسەیە بكات؛ دڵنیاتان دەكەمەوە كە هیچ شتێكی وا نییە.
