لە چەندین دیداری جیا لەگەڵ سیداد بارزانی، پاڵپشتی و پشتگیریی چین و توێژەکانی دەڤەری سۆران بۆ سەرخستنی لیستی (١١٠) دووپات کرایەوە

لە چەندین دیداری جیا لەگەڵ سیداد بارزانی، پاڵپشتی و پشتگیریی چین و توێژەکانی دەڤەری سۆران بۆ سەرخستنی لیستی (١١٠) دووپات کرایەوە
18ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- لە درێژەی ھەڵمەتەکانی بانگەشە بۆ سەرخستنی لیستی (١١٠)ی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەر یەک لە سیداد بارزانی و رێبوار یەڵدا و ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەی باڵای ھەڵمەتی ھەڵبژاردنی سنوورەکە لەگەڵ ژمارەیەک لە وەرزشوان و ئەندامانی تیپە میللییەکانی دەڤەری سۆران کۆبوونەوە لە سەرەتای ئەم کۆبوونەوەیەدا (رێبوار یەلدا ) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و کاندیدی ژمارە (٣) لە لیستی (١١٠)ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە میانەی وتەیەک ئاماژەی بە رۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خزمەتکردنی سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بە تایبەتی توێژی گەنجان و وەرزشوانانەوە کرد و ھەوڵەکانی لیستی ١١٠ شی بۆ زیاتر بایەخدان بەم توێژە بۆ ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە شیکردەوە پاشان (سیداد بارزانی) وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا باسی لە گرنگی بواری وەرزش لە کۆمەڵگا و پێشخستنی وڵات کرد و رایگەیاند کە وەک لیستی (١١٠)ی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەمیشە ھەوڵیان داوە پاڵپشتی تەواو لە وەرزش و وەرزشدۆستان بکەن لە کۆتایی کۆبوونەوەکەش وەرزشوانانی سنوورەکە پاڵپشتی و پشتگیریی خۆیان بۆ سەرخستنی لیستی (١١٠) و کاندیدەکانی دووپات کردەوە , ھەروەھا لەلایەکی دیکە و لە دوو کۆبوونەوەی جیادا سیداد بارزانی لە بارەگای لقی (١٠)ی سۆران لەگەڵ ژمارەیەک لە کەسایەتی و ریش سپیانی ھەردوو عەشیرەتی شێخانی بامەرنی و ھەرکی کۆبۆوە لەو دیدارانەدا سیدادبارزانی لە وتارێک ئاماژەی بە خەبات و تێکۆشانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مێژووی رزگاریخوازی گەلەکەمان و ئەو دەستکەوتانەی کە ئەمرۆ وەدەستھاتوون کرد و دووپاتی کردەوە کە پارتی بە مێژوویەکی (٦٧) ساڵە ھەمیشە لە خزمەتکردن بە خەڵکی کوردستان و وەدەستھێنانی مافەکانی گەلەکەمان لە سەنگەری پێشوەی خەبات و قوربانیدان دابووە و ھەر بەردەوامیش دەبێت لەسەر ئەم رێبازە پیرۆزەی لای خۆشییەوە داوای لە ئامادەبووانی دیدارەکە کرد کە بە بایەخەوە لە پرۆسەی ھەڵبژاردن بروانن و دەنگ بە لیستی (١١٠)ی پارتی دیموکراتی کوردستان و کاندیدەکانی ئەو لیستە بدەن.
Top