کورد لەگەڵ گەورەترین بەرەی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ڕێكکەوتووە

کورد لەگەڵ گەورەترین بەرەی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ڕێكکەوتووە
17ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردی رۆژئاوا، سەبارەت بە بەشدارکردنی ژمارەیەکی زیاتری کورد لە دەستەی بەڕێوەبەریی ئۆپۆزیسیۆنی سووریادا، لەگەڵ گەورەترین بەرەی ئۆپۆزیسیۆن ڕێك کەوتووە، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فڕانس پرێس، گوتەبێژی هاوپەیمانی نیشتیمانیی سووریا لوئی سافی ڕایگەیاند: کە گرووپەکەی، سەبارەت بە وەرگرتنی ژمارەیەکی زیاتر لە کوردەکان لەناو هاوپەیمانەتییەکەدا، لەگەڵ کوردەکانی ڕۆژئاوا پێک هاتووە. هاوپەیمانیی نیشتیمانی و ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد، لە کۆبوونەوەیەکی رۆژی یەکشەممەدا لەسەر ئەوە پێک هاتین کە ژمارەیەکی زیاتر ئەندامی کورد بێنە ناو هاوپەیمانی نیشتیمانی. ئێمە پێمان وایە ئەوە گرینگە چوونکا متمانە لەنێوانماندا زیاتر دەکات. ئێمە دەمانەوێ سووریا وڵاتێک بێ کە یەکسانی و مافە سیاسییەکانی هەموو لایەک گەرەنتی بکا؛ لە لایەکی دیکەشەوە بەرپرسێکی پایەبەرزی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد ڕایگەیاند: کە لە کۆبوونەوەی گشتیی هاوپەیمانەتییەکەدا لە ئیستانبووڵ، ئەو پەیمانەیان خستووەتە دەنگدانەوە. بێهزاد ئیبراهیم، ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد، ئاماژەی بەوە دا کە بەپێی ئەو پەیمانە نوێیە، ژمارەیەکی زیاتر کورد لە دەستەی بەڕێوەبەریی هاوپەیمانیی نیشتیمانیی سووریادا جێ دەگرن ، بێهزاد ئەوەشی خستەروو کە جارێ بریار نەدراوە کە ئایا چەند ئەندامی کورد لە بەرەی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دا ئەندام دەبن.
Top