ئه‌حمه‌د تورك: پرسی كورد ته‌نیا پرسی په‌كه‌كه‌ نییه‌

ئه‌حمه‌د تورك: پرسی كورد ته‌نیا پرسی په‌كه‌كه‌ نییه‌
17ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی توركیا له‌ به‌رامبه‌ر پرسی كورد و پرسی په‌كه‌كه‌ هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك ( كه‌جه‌ده‌) ئه‌حمه‌د تورك رایگه‌یاند كه‌ هه‌ڵوێست وتێگه‌یشتنی حكوومه‌تی توركیا له‌ پرسی كورد تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه‌یه‌.
له‌مباره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌ی ئه‌ڤره‌نسه‌لی توركی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده‌ ئه‌حمه‌د تورك رایگه‌یاندووه‌ كه‌ حكوومه‌تی توركیا هێشتا به‌ باشی له‌ پرسی كورد تێنه‌گه‌یشتووه‌ و واده‌زانێت كه‌ پرسی كورد ته‌نیا پرسی په‌كه‌كه‌یه‌ و به‌ له‌ ناو بردنی په‌كه‌كه‌ كۆتایی به‌ پرسی كورد دێت.
ئه‌حمه‌د تورك ئاشكرای كردووه‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ و پرسی په‌كه‌كه‌ به‌رهه‌می پرسی كوردن و تا پرسی كورد چاره‌سه‌ر نه‌كرێت چاره‌سه‌ر كردنی پرسی په‌كه‌كه‌ مه‌حاڵه‌.
تورك له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ بزاڤی كوردی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی یه‌كجاره‌كی پرسی كورد ده‌كه‌له‌راسیونێكی 8 خاڵی ئاراسته‌ی حكوومه‌تی توركیا كردووه‌ و ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت ئه‌و 8 خاڵه‌ جێبه‌جێ بكات ئه‌وا چاره‌سه‌ر كردنی یه‌كجاره‌كی پرسی كوردیش زۆر ئاسانتر ده‌بێت.
Top