نێچيرڤان بارزانى: كار و پڕۆژه‌كانمان؛ گه‌واهيى خزمه‌ته‌كانمانن
ئه‌م پڕۆژه‌يه كه زياتر له 177 مليۆن دۆلارى له بودجه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ته‌رخان كراوه، ئاوى پاكى خواردنه‌وه به كواليته‌يه‌كى به‌رز بۆ دانشتووانى سنوورى قه‌زاى شه‌قڵاوه و ناحيه‌ى پيرمام و كۆڕێ و گونده‌كانى ده‌وروبه‌ريان و 12 گوندى ديكه كه ده‌كه‌ونه ڕێڕه‌وى پڕۆژه‌كه دابين ده‌كات و لانى كه‌م بۆ ماوه‌ى 25 ساڵى داهاتوو كێشه‌يان ئاويان نابێت. هه‌روه‌ها پڕۆژه‌كه كه له لايه‌ن كۆمپانياى ئۆهيتان ـ ى توركييه‌وه جێبه‌جێ كراوه، به شێوه‌يه‌ك ديزاين كراوه كه ده‌كرێ فراوان بكرێت و بدرێته شوێنه‌كانى ديكه، له‌وانه‌ش پڕۆژه‌ى گه‌شتياريى چياى سه‌فين.
له ده‌سپێكى ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه ژماره‌يه‌ك له وه‌زيرانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و پارێزگارى هه‌ولێر و به‌رپرسانى ئيدارى و نوێنه‌رانى دانيشتوانى ناوچه‌كه ئاماده‌ى بوون، به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانياى جێبه‌جێكار باسێكى ده‌رباره‌ى پڕۆژه‌كه و قۆناغه‌كانى جێبه‌جێكردنى پێشكه‌ش كرد. پاشان دلشاد شهاب وه‌زيرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار له ووته‌يه‌كدا كورته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى پڕۆژه‌كانى ئاو كه ئێستا له زۆر ناوچه‌ى هه‌رێمى كوردستان له قۆناغى جێبه‌جێكردندان؛ پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه بڕى زياتر له مليارێك و 600 مليۆن دۆلار له‌و پڕۆژانه‌ى ئاو له هه‌رێمى كوردستان خه‌رج كراوه ئه‌وانه‌ى كه له ته‌مه‌نى كابينه‌ى حه‌وته‌مدا ته‌واو بوون، يان له‌ژێر جێبه‌جێكردندان.
پاشان نێچيرڤان بارزانى له ووته‌يه‌كدا به‌م بۆنه‌وه‌يه‌وه خۆشحاڵيى خۆى به ئه‌نجامدان و كردنه‌وه‌ى ئه‌م پڕۆژه‌يه نيشان دا و ڕايگه‌ياند كه \"حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەک خەمخۆری سەرەکيی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان؛ خۆشحاڵ و شەرەفمەندە بەوەی کە توانیویەتی ئەم پرۆژەیە جێبەجێ بکات. شەرەفمەند و خۆشحاڵە بەوەی کە دڵنیایە هاووڵاتیانی کوردستان شایستەی خزمەتکردنی لەمەش زیاترن. زۆر خۆشحاڵین بەوەی کە ئەمڕۆ ئێمە ئەو شەرەفەمان بەرکەوتووە بتوانین بەشێکی کەم لەو نەخۆشی و نەهامەتییەی کە بە ڕاستی میللەتی کورد بە شێوەیەکی گشتی دیویەتی، ئەمڕۆ بتوانین لە سایەی حوکمڕانيی خۆماڵيی خۆمان، بتوانین بەشێکی کەم لەو ئازار و مەینەتیانەی گەلەکەمان کەم بکەینەوە\"".
سه‌رۆك وه‌زيران هه‌روه‌ها ڕوونى كرده‌وه كه کابینەی حەوتەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پێشتریش گرنگییەکی تایبەت بە مەسەلەی ئاو دراوه و تێکڕای گوژمەی ئەو پرۆژانە خۆی لە ملیارێک و شەش سەد ملێۆن دۆلار دەدات كه ئەمانە نیشانەی ئەوەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان زۆر بە جددی کار دەکات بۆ ئەوەی ئەم کێشەیە چارەسەر ببێت.
نێچيرڤان بارزانى به‌بيرى هێنايه‌وه كه پڕۆژه و کارە خزمەتگوزارییەکان لە هەرێمی کوردستان لە دوای ساڵی ٢٠٠٤ـەوە دەستی پێکردووە. لە ساڵی ١٩٩١ـەوە عێراق بە شێوەیەکی گشتی لەژێر ئابڵووقەدا بوو، دوای ئەوە ئەو ئابڵووقەیەی کە لەلایەن بەغداوە زۆر بەچڕی لەسەر هەرێمی کوردستان دانرابوو، پێشتریش لە ئەنجامی گواستنەوە و وێرانکردنی ٤٥٠٠ گوند لە هەرێمی کوردستان، ژێرخانی ئابووری تەواوەتی تێکدرابوو. خەڵک له ناو کۆمەڵگا زۆره‌ملێكان نيشته‌جێ كرابوو، زەربەیەکی زۆر گەورە لە کەرتی کشتوکاڵی درابوو و گوندەکانیش هەمووی وێران کرابوون. دووبارە بونیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوەی ووڵاتێکی وێران بە چەند ساڵێک و بە بودجەیەکی سنووردار کە لەلایەن بەغداوە دێت، کارێکی ئاسان نییە و گوتى: \""پشوودرێژی دەوێ، بەرنامەی دەوێ\"".
سه‌رۆك وه‌زيران هه‌روه‌ها گوتى: \""بەرپرسیاریەتيی ئێمەیە وەکوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە خزمەتکاری هاووڵاتیانی خۆمان بین لە هەر شوێنێک بن، بەڵام من هیوادارم لە یەک مەسەلەدا دڵنیا بن؛ ئەویش ئەوەیە حکوومەتی هەرێمی کوردستان خەمخۆری هاووڵاتیانی خۆیەتی و دەیەوێت کێشەکانتان بۆ چارەسەر بکات، بەڵام بەڕاستی ئەم کێشانە هەموویان لە شەو و ڕۆژێکدا چارەسەر ناکرێن. ئێمە کاتمان دەوێت و پێویستمان بە کاتە. پێویستمان بە کارکردنی بەردەوام هەیە\"".
نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه گوێ نادەنە قسەی هەڵبەستراو و ڕەخنەی بێبنەما و گوتى: \""دەزانین کەموکوڕی لەم ووڵاتەدا هەیە. قەت نكۆڵى لەوە ناکەین، دەزانین کێشە هەیە، دەزانین کەموکوڕی هەیە و ئەم کەموکوڕیانەش دەبێ چارەسەر بکرێن. بەراورد بە ووڵاتانی دەرەوە؛ ئێمە هەموو کێشەکانمان تەواو نییە، بەڵام ئێمە دڵنیاین لەوەی کە لەسەر ڕێگەیەکی ڕاست دەڕۆین بەرەو ئایندەیەکی گەش بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان. دڵنیاین لەوەی کە ئەم کێشانەی هەیە بە پشتیوانيی خوا و ئێوە چارەسەریان بکەین\"".
سه‌رۆك وه‌زيران داواى لە هاووڵاتیان كرد مەسەلەی ئاو بە جددی وەربگرن و دەستی پێوە بگرن. له‌مباره‌وه گوتى: \""بەم شێوە زياده‌ڕۆييه‌ى لە ئاودا لە هەرێمی کوردستان دەکرێت، بە ڕاستی ئەو کات نەک ئەم پڕۆژەیە، سەد پڕۆژەی ئاوهاش هەبێت؛ ناتوانێت وەڵامی پێداویستییەکانی خەڵکی کوردستان بداتەوە. دەبێ لەلایەن هاووڵاتیانی ئێمەوە هەست بەو به‌رپرسيارييه‌ته بکرێت. دەبێ هەست بەو به‌رپرسيارييه‌ته بکرێت کە ئەمە سەرمایەی ئەم ووڵاتەیە، ناکرێت بەم شێوەیە زياده‌ڕۆيى تێدا بکەن. ناکرێت بەم شێوەیە ئاو هەروا بە فیڕۆ بڕوات\"".
باسى له پيسكردنى ژينه‌گه‌ش كرد و گوتى: \""زۆر زۆر بەداخەوە، ئەگەر سەیر بکەن بەڕاستی مرۆڤ شەرم دەکات، ئەگەر لە شوێنەکان بگەڕێین، سەیری ئەو هەموو بوتڵە بکەن کە لە جادەکان فڕێ دەدرێن، دیاردەیەکی هەتا بڵێی ناشیرین و ناشارستانییە. ئەم کولتوورە دەبێ ئێمە وەکوو میللەت فێر ببین، کلتووری ئەوەی کە ناکرێت ئێمە بوتڵێکی ئاو بخۆینەوە و لە پەنجەرەی ئۆتۆمۆبيله‌وه فڕێی بدەینە دەرەوە. ئەمە کاریگەريی لەسەر ژینگە دەبێت، بۆ ژینگەی کوردستان خراپە، بۆ تەندروستيی ئێوە خراپە، بۆ تەندروستيی تاک بە تاکی هاووڵاتیانی کوردستان خراپە\""
بۆ ئه‌مه‌ش داواى له دەزگاکانی ڕاگەیاند كرد كه بەردەوام کار بکەن بۆ هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگا لەم بابەتە و خەڵکی ڕابهێنین لەسەر پاراستنی ژینگە، لەسەر بەفیڕۆنەدانی ئاو، لەسەر ڕاگرتنی پاکوخاوێنيی ئەم ژینگە جوانەی کوردستان.
له كۆتايى ڕێوڕه‌سمه‌كه‌شدا ديارييه‌كى كۆمپانياى جێبه‌جێكار بۆ يادگارى پێشكه‌ش به نێچيرڤان بارزانى كرا."
