جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا سەردانی هەولێر دەكات

 جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا سەردانی هەولێر دەكات
جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا لە داهاتوویەكی نزیكدا سەردانی هەولێر دەكات، بڕیاریشە دوای ئەو سەردانە سەرۆكی هەرێمی كوردستان بچێتە توركیا.
سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكدا بۆ (رووداو) گوتی \"بڕیارە بولەنت ئارنچ، جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا لە 26ی ئەم مانگە سەردانی هەولێر بكات\"".

لەو سەردانەیدا، جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا چاوی بە هەریەك لە مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەكەوێت.

گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان گوتیشی \""بڕیاریشە لە داهاتوودا سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش سەردانی توركیا بكات و چاوی بە عەبدوڵڵا گوڵ، سەرۆك كۆماری توركیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك وەزیرانی توركیا بكەوێت، بەڵام كاتی سەردانەكەی بارزانی هێشتا دیار نییە\"".

سەفین دزەیی ئاماژەی بەوەشكرد، كە هەر لە میانی ئەو سەردانەیدا ئارنچ بە فەرمی بەشی كوردی ئاژانسی ئەنادۆڵ دەكاتەوە.











رووداو "
Top