12ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- وابریاره ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیمكراتیك په‌یه‌ده له رۆژئاوای كوردستان له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا بۆ سێ یه‌م جار سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره بكات و چاوی به‌په‌رپرسانی ئه‌و وڵاته بكه‌وێت.ئاژانسی جیهان ی توركی بڵاویكرده‌وه، وابریاره موسلیم له ئه‌نقه‌ره و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی هه‌واڵگری توركیاوه پێشوازی بكرێت و له‌ژێر پاسه‌وانی یه‌كه تایبه‌ته‌كانی سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركان به‌ره‌و باره‌گای هه‌واڵگری توركیا به‌رێبكه‌وێت. به‌پێی هه‌واڵه‌كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت موسلیم چاوی به به‌رپرسانی هه‌واڵگری توركیا‌و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بكه‌وێت. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو که موسلیم له‌و سه‌ردانه‌یدا داوا له‌به‌رپرسانی توركیا ده‌كات رێگه‌ی پێ بده‌ن سه‌ردانی عه‌بدوڵا ئۆجلان بكات و رێگه به كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی په‌یه‌ده له‌ئه‌نقه‌ره بده‌ن و پرسی خود موختاریش بۆ كوردانی رۆژئاوا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره تاوتوێ ده‌كات. پێشتر موسلیم به رۆژنامه‌ی رادیکالی تورکیا راگه‌یاندبوو: که هێچ کاتێک په‌یه‌ده تورکیای به چاوی دوژمن سه‌یر نه‌کردووه و ته‌نیا لێکدانه‌وه‌ی هه‌ڵه هه‌بووه له‌باره‌ی سیاسه‌تی په‌یه‌ده به‌رامبه‌ر به تورکیا، به رپرسانی تورکیا پێیان وابووه په‌یه‌ده ده‌یه‌ویت ناوچه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی حکومڕانی له سوریا دروست بکات.