نێچيرڤان بارزانى: بايه‌خى سامانى ئاو، هيچى له سامانى نه‌وت و گاز كه‌متر نيه!
له ووته‌يه‌كدا وه‌زيرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوييه‌كان ئاماژه‌ى به پلان و به‌رنامه‌ى هه‌نووكه‌يى و درێژخايه‌نى وه‌زارت كرد كه به ده‌يان پڕۆژه‌ى گه‌وره و مامناوه‌ندى و بچووك له‌خۆ ده‌گرێت و به ئه‌نجامدانيان؛ ژێرخانێكى تۆكمه‌ى كشتو‌كاڵى له هه‌رێمى كوردستان بنيات ده‌نرێت.
دواى ئه‌وه نێچيرڤان بارزانى له ووته‌يه‌كدا به‌م بۆنه‌يه‌وه، وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵيى خۆى به دانانى به‌ردى بناغه‌ى ئه‌م پڕۆژه‌يه كه له دواى ڕاپه‌ڕينى 1991ه‌وه گه‌وره‌ترين پڕۆژه‌ى به‌نداوه له هه‌رێمى كوردستان ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ئه‌م پڕۆژه‌يه گوژمه‌ى نزيكه‌ى (85 - 90) مليۆن دۆلارى بۆ ته‌رخان كراوه و ئهڵقهيهكه له زنجيره پڕۆژه‌يه‌كى فراوانى هاوشێوه، كه ده‌بێته يه‌كێك له‌و پڕۆژانه‌ى شوێنێكى ديار و به‌رچاويان ده‌بێت له بووژانه‌وه‌ى ئاوى ژێرزه‌وى و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونى له‌وه‌ڕگاكان و بنياتنانى ژێرخانى كشتو‌كاڵى و گه‌شتيارى و ئابوورى له هه‌رێمى كوردستان.
سه‌رۆك وه‌زيران ڕوونى كرده‌وه كه \"گرنگى و بايه‌خدانى گه‌وره‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به مه‌سه‌له‌ى پارێزگاريكردن و گلدانه‌وه‌ى ئاو و دروستكردنى به‌نداو، له‌و تێگه‌يشتنه‌وه هاتووه كه ئاو يه‌كێكه له سامانه هه‌ره به‌نرخه‌كان و له داهاتوودا ده‌بێته يه‌كێك له بنه‌ما سهركييهكانى پاراستنى ئاسايشى نهتهوهييى هه‌ر ووڵاتێك. ته‌نانه‌ت ده‌بێته يهكلاكهرهوهى هاوسهنگييهكانى هێز و سياسه‌ت و ئابووريش له جيهاندا\"". بۆيه حكوومه‌ت پێى وايه گرنگى و بايه‌خى سامانى ئاو، هيچى له سامانى نه‌وت و گاز كه‌متر نيه و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مايه؛ ده‌بێ ئه‌وپه‌ڕى گرنگى پێ بدرێت و به‌رنامه و پلانى تۆكمه‌ى بۆ دابنرێت.
سه‌رۆك وه‌زيران هۆشدارى دا كه ڕاسته هه‌رێمى كوردستان سه‌رچاوه‌ى ده‌وڵه‌مه‌ندى ئاوى سه‌رزه‌وى و ژێرزه‌وى هه‌يه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به شێوه‌يه‌كى زانستيانه و به‌پێى پێوه‌ر و ستاندارده‌كانى جيهانى؛ مامه‌ڵه‌ى دروستى له‌گه‌ڵ نه‌كرێت و ده‌ستى پێوه نه‌گيرێت؛ له داهاتوويهكدا كه زۆر دوور نيه، هه‌ڕه‌شه‌ى جددى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان دروست ده‌كات و ڕووبه‌ڕووى كاره‌ساتێكى گه‌وره‌ى ووشكبوونى سه‌رچاوه‌كانى ئاو ده‌بێته‌وه. ئه‌مه‌ش به ده‌يان كێشه و گرفتى ئاڵۆز له‌گه‌ڵدا خۆي‌دا ده‌هێنێت و ئاينده‌ى هه‌رێم و نه‌وه‌ى داهاتوو ده‌كه‌ونه به‌ر مهترسييهكى ڕاسته‌قينه!.
نێچيرڤان بارزانى ڕوونى كرده‌وه هه‌موو لێكۆڵينه‌وه زانستييه‌كان و لێكدانه‌وه ئابوورى و سياسييه‌كان؛ ئه‌وه‌يان يه‌كلا كردۆته‌وه كه پرسى كۆنترۆڵكردنى سه‌رچاوه‌كان و چۆنيهتيى به‌ڕێوه‌بردن و دابه‌شكردنى سامانى ئاو له نێو ووڵاتاندا؛ ده‌بێته چه‌قى ناكۆكى و ململانێكانى داهاتوو و كاريگه‌ريى ڕاسته‌وخۆى به‌سه‌ر هه‌موو هاوكێشه‌كاندا ده‌بێت!. هه‌ر ئه‌مه‌ش واى كردووه كه ئاسايشى ئاو، يه‌كسان بێت به ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى و هه‌موو ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌ته‌كان؛ پلان و به‌رنامه‌ى ستراتيژى و درێژخايه‌نى بۆ دابنێن!. بۆيه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانيش به‌رنامه و پلان و ستراتيژى له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مايه داناوه و كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى به باش‌ترين شێوه؛ سوود له ئاو و سه‌رچاوه‌كانى ئاو له كوردستان وه‌ربگيرێت!.
سه‌رۆك وه‌زيران به‌بيرى هێنايه‌وه كه كه‌رتى كشتوكاڵ له هه‌رێمى كوردستان هه‌ميشه جێى دابينكردنى به‌روبوومى كشتو‌كاڵى بووه له هه‌موو عيراقدا، به‌ڵام دواى ساڵى 1976 كه گونده‌كان هه‌موويان وێران كران، زه‌ربه‌يه‌كى زۆر گه‌وره به سێكته‌رى كشتوكاڵ كه‌وت. زه‌ربه‌ى دووه‌ميش مه‌سه‌له‌ى به‌رنامه‌ى نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆارك بوو كه به‌داخه‌وه وايكرد خه‌ڵك بير له‌وه نه‌كاته‌وه كشتوكاڵ بكات. بۆيه بۆ حكوومه‌تى هه‌رێم زۆر زه‌حمه‌ت بوو جارێكى ديكه له سفره‌وه ده‌ستپێبكاته‌وه و دواى ساڵى 2004 به به‌رنامه‌يه‌كى تۆكمه هه‌وڵ دراوه كه‌رتى كشتوكاڵ له هه‌رێمى كوردستان زيندوو بكرێته‌وه.
نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها گوتى: \""دهوڵهمهنديى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رچاوه‌كانى ئاوى سه‌رزه‌وى و ژێرزه‌وى، شانسێكى گه‌وره و ده‌رفه‌تێكى زێڕينه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانين ووڵاته‌كه‌مان له بوارى گه‌شتيارى و په‌ره‌پێدانى كشتوكاڵ و سه‌وزكردنى ڕووبه‌ره به‌رفراوانه‌كاندا؛ به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ين و به پڕۆژه‌ى له‌مجۆره، ڕێ نه‌ده‌ين ئه‌م سامانه گرنگ و به‌نرخه؛ هه‌روا به خۆڕايى و به فيڕۆ بڕوات\"".
جه‌ختيشى له‌وه كرده‌وه كه بۆ ئه‌وه‌ى ڕێ له به‌هه‌ده‌رچوونى سامانى ئاو بگيرێت و له‌پێناو سوود و خۆشگوزه‌رانى و په‌ره‌پێدانى ئابوورى و كشتو‌كاڵى و گه‌شتياريى ووڵاتدا؛ به‌كار بهێنرێت، ده‌بێ له هه‌رێمى كوردستان وه‌ك ووڵاته پێشكه‌وتووه‌كانى دنيا؛ ته‌نانه‌ت حيساب بۆ يه‌ك دڵۆپه ئاويش بكرێت!. \""چونكه مامه‌ڵه و چاره‌سه‌ركردنى دروستى ئه‌م پرسه و سوودوه‌رگرتن و به‌كارخستنى ئه‌م سامانه و به‌كارهێنانى ئه‌م دهوڵهمهنديه بۆ خزمه‌تى ووڵات، ڕۆڵێكى مه‌زن له پێشكه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان و پته‌وكردنى ژێرخانهكهيدا؛ ده‌گێڕێت\"".
له كۆتاييدا سه‌رۆك وه‌زيران هاووڵاتيانى دڵنيا كرده‌وه كه \""حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هه‌وڵى به‌رده‌وامى داوه و زۆر به جددى كار ده‌كات؛ بۆ ئه‌وه‌ى به باش‌ترين شێوه و به‌پێى پلان و شێوازه هه‌ره پێشكه‌وتووه‌كانى سه‌رده‌م، له ڕێگه‌ى به‌رنامه و ته‌كنه‌لۆژياى نوێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سامانى ئاو و كشتوكاڵدا بكات، تاكو سامانى ئاو و كشتوكاڵ بكاته يه‌كێك له بنه‌ما هه‌ره سه‌ره‌كييه‌كانى پێشخستنى ژێرخانى هه‌رێمى كوردستان و له خزمه‌ت و سوودى هاووڵاتيانى كوردستاندا؛ به‌كاريان بهێنێت\""!.
دواى ئه‌وه‌ش به‌ردى بناغه‌ى پڕۆژه‌كه دانرا و سه‌رۆك وه‌زيران هيواى خواست كه ئه‌م پڕۆژه‌يه به سه‌ركه‌وتوويى ئه‌نجام بدرێت و ده‌ستخۆشى له وه‌زير و تيمى وه‌زاره‌ت و كۆمپانياكانى جێبه‌جێكارى پڕۆژه‌كه كرد."
