5ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆما جڤاکی کوردستان ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی تائێستا حکوومه‌تی تورکیا هیچ ههنگاوێکی له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ئاشتییه‌وه نه‌ناوه، کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووری تورکیا راگرتووه.جه‌میل بایک هاوسه‌رۆکی که‌جه‌که راگه‌یاند: ئه‌وان ئێستا کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان وه‌ستاندووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی حکوومه‌تی تورکیا له ماوه‌ی کشانه‌وه‌دا هیچ ههنگاوێکی نه‌ناوه. به پێی هه‌واڵی کوردپرێس سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆما جڤاکی کوردستانڕاشیگهیاند: ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستی حکوومه‌ت به‌و شێوه‌یه بێت، ئه‌وا ئه‌و گه‌ریلایانه‌ش که کشاونه‌ته‌وه، ده‌یاننێرنه‌وه شوێنه‌کانی خۆیان له کوردستانی تورکیا. له‌باره‌ی دواخستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ییشه‌وه جه‌میل بایک رایگه‌یاند: دواخستنی کاتی کۆنگره هیچ زیانێکی نابێت، ئه‌گه‌ر سوود له‌و ماوه‌یه وه‌ربگیرێت. هیواشی خواست هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به شێوه‌یه‌کی دیموکراتیانه و دوور له توندوتیژی به‌ڕێوه‌بچێت و بۆچونیشی وابوو، سه‌رکه‌وتنی ئه‌و پرۆسه‌یه سه‌رکه‌وتنی هه‌رێمی کوردستانه.