لە كوردستانی باكوور 46 هەزار جاش چەكیان لە دەستە

لە كوردستانی باكوور 46 هەزار جاش چەكیان لە دەستە
5ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- هاوكات لەگەڵ دەستپێكردنی قۆناخی چارەسەری پرسی كورد لە توركیا و دەستپێكردنی دانووستانی نێوان حكوومەتی ئەو وڵاتە و پەكەكە، پرسی جاشەكانیش كەوتە رۆژەڤی ئەو وڵاتەوە و جاشەكانیش داوایان لە حكوومەت كرد كە بۆ چارەسەر كردنی پرسی ئەوانیش چارەسەرییەك بدۆزێتەوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی دیاربەكر خەبەر بڵاویكردەوە كە دوابەدوای داواكاری جاشەكان لە حكوومەتی توركیا بۆ چارەسەر كردنی پرسی جاشەكان و ئاشت كردنەوەی جاشەكان لەگەڵ پەكەكەدا، وەزارەتی ناوخۆی توركیا دەستی بە سەر ژمێری جاشەكان كردووە و دوای كۆتایی هاتنی سەرژمێرییەكە وەزیری ناوخۆی توركیا موعەمەر گولەر ئەنجامی سەرژمێریەكەی راگەیاندووە.

موعەمەر گولەر ئاماژەی بەوە كردووە كە لە توركیا 46 هەزار و 195 هەزار جاش چەكیان لە دەست دایە و مانگانە بە بڕەی 849 لیرەی توركیش وەكو مووچەی مانگانە وەردەگرن.
Top