مەسروور بارزانی لەگەڵ کادیر و ئەندامان و لایەنگرانی پارتی لە سلێمانی کۆدەبێتەوە

مەسروور بارزانی لەگەڵ کادیر و ئەندامان و لایەنگرانی پارتی لە سلێمانی کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ مەسروور بارزانی لەسەردانێکیدا بۆ شاری سلێمانی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ لایەنگران و ئەندامان و کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان سازکرد.



لەکۆبوونەوەکە مەسروور بارزانی تیشکی خستە سەر گرنگی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و ھەروەھا داوای لە لایەنگران و ئەندامانی پارتی کرد بە شێوەیەکی مەدەنی و دیموکراسی بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ لیستی ١١٠ پارتی دیموکراتی کوردستان و کاندیدانی بکەن و پابەندی رێنمایی و یاساکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان بن .
Top