توركمان به‌شداریى هه‌ڵبژاردنه‌كانی كه‌ركوك ناكه‌ن
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌نوه‌ر به‌یره‌قدار سه‌رۆكى پارتى دادوه‌رى توركمانى كه باڵێكى دیارى نێو به‌ره‌ى توركمانییه ڕایگه‌یاند توركمانه‌كانى كه‌ركوك له‌گه‌ڵ به‌شێ له عه‌ره‌بى ئه‌و پارێزگایه ڕێگاى یاسایى ده‌گرنه به‌ر له دژى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ماده‌ى 23 و بایكۆتكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى داهاتووى شارى كه‌ركوك.
به‌یره‌قدار گوتیشى وه‌كو توركمان ناچارن بایكوتى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى كه‌ركوك بكه‌ن ئه‌گه‌ر ڕه‌چاوى سازانى سیاسى نێوان پێكهاته‌كانى كه‌ركوك له هه‌ر یاسایه‌كى تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت.
جێی باسه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و موسڵ و دیاره و ئه‌نبار نه‌كرا، به‌ڵام به‌م دواییه هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ و دیاله و ئه‌نبار كرا و ته‌نها كه‌ركوك ماوه.
