سەرۆك بارزانی: هیچ هێزێك ناتوانێت ئیرادەمان بۆ ئازادی و پێشكەوتن بشكێنێت
بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە ٢٤/٤/١٩٧٤ پەڵەیەکی ڕەشە بە نێوچەوانی دوژمنانی ئازادی و زانستەوە. مانەوە و خۆڕاگریی گەلەکەمان سەلماندی کە هیچ هێزێک ناتوانێ ئیرادەمان بۆ ئازادی و پێشکەوتن بشکێنێت. سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ٢٤/٤ و خەڵکی خۆڕاگری قەڵادزێ.
