وەزارەتی کارەبا UNDP دەكاتە راوێژکاری خۆی

وەزارەتی کارەبا UNDP دەكاتە راوێژکاری خۆی
24ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- بەپێی گرێبەستێکى نێوان وەزارەتى کارەبا و رێکخراوی UNDP کە بۆ کاری راوێژکاری پرۆژەکانی قەرزی یابانی لەهەرسێ پارێزگای کوردستان مۆرکرا ؛ ئاژانسی ناوبراو تا ساڵی 2015 هەڵدەستێت بەکاری راوێژکاری بۆ پرۆژەکانی تۆڕی کارەبای هەرسێ پارێزگای ( هەولێر، سلێمانی، دهۆک) .

لە دیوانى وەزارەتى کارەبا؛ یاسین شێخ ئەبوبەکر ماوەتى وەزیری کارەبا گرێبەستێکى لەگەڵ رێکخراویUNDP مۆرکرد بەگوژمەی نزیکەی 6 ملیۆن و 603هەزار دۆلار بۆ کاری راوێژکاری پرۆژەکانی قەرزی یابانی کە لەسەر بودجەی قەرزی یابانی جایکا جێبەجێدەکرێت و ماوەی گرێبەستەکە تا کۆتایی ساڵی 2015 یە. دواى رێوڕەسمى مۆرکردنى گرێبەستەکە کە ژمارەیەک لە راوێژکار و بەڕێوەبەرانی گشتى وەزارەت ئامادەى بوون، وەزیری کارەبا پیرۆزبایی وەرگرتنى گرێبەستەکەی لە رێکخراوی ناوبراو کرد و داواى لێکردن پابەندى ڕێنماییەکانی برگە و خاڵەکانی گرێبەستەکەبن. هەروەها تەواوى ئاسانکاری وەزارەتى بۆ خستنەڕوو تا بتوانن بە سەرکەوتوویى کارەکانیان ئەنجام بدەن . لاى خۆیانەوە رێکخراوکە سوپاسی وەزارەتى کارەبای کرد و بەڵێنیان دا بۆ پێشخستنی کارەکەیان چەند شارەزایەکی نوێ بهێنن بۆ هەرێم
Top