كه‌مال كه‌ركووكی هه‌واڵی ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی ره‌ت ده‌كاته‌وه
تاریق سارمه‌می له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، رۆژنامه‌ى \"هاولاتی\"" له ژماره (783) ههوالێكى له‌باره‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان بلاَوكردۆتهوه كه گوایه سه‌رچاوه‌یه‌ك نه‌یویستووه ناوى بلاو بكرێته‌وه پێى راگه‌یاندوون، كه\""د.كه‌مال كه‌ركوكی ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه\"" .
وێراى ره‌تكردنه‌وه‌ى مانشێت وناوهرۆكى هه‌واڵه‌كه، رایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌و بابه‌ته باس نه‌كراوه‌و بریاری له‌و شێوه‌ش نه‌دراوه، وه‌ك له‌سه‌رۆكى په‌رله‌مانیشمان بیستووه، به‌رێزیان بریارى له‌و شێوه‌ى نه‌داوه ئه‌و خۆى به پێشمه‌رگه دهزانىَ و له‌هه‌ر پۆستێك بێت له‌خزمه‌تكردنى خه‌ڵكى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به ئالوگۆرى نێوان سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان وحكومه‌تیش، دیاره ئه‌و بابه‌ته ئاراسته‌ى هه‌ردوو به‌رێزان سه‌رۆك مام جه‌لال وسه‌رۆك بارزانى كراوه، هه‌ر بریارێكیش له‌و باره‌یه‌وه ده‌ربچێت به‌رێزه‌وه جێبهجىَ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و قسه‌و لێدوانانه‌ش ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌ندێك رۆژنامه له‌باره‌ى ئه‌و بابه‌ته بلاَویان كردۆته‌وه، چونكه هیچ بنه‌مایه‌كى دروستیان نیه. "
