لێژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی تاقیگه‌ بیناسازییه‌كانی هه‌رێم كۆبۆوه

لێژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی تاقیگه‌ بیناسازییه‌كانی هه‌رێم كۆبۆوه
15/11/2011 لێژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن‌و هاوچه‌رخكردنی لادێ له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ له‌ته‌لاری په‌رله‌مان، به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك‌و جێگرو ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی لێژنه‌ له‌گه‌ڵ نه‌هرۆ ئه‌كره‌م جه‌میل بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنی هه‌رێم‌و محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رپه‌رشتیاری تاقیگه‌كانی وه‌زاره‌ت ‌و به‌ڕێوه‌به‌ری تاقیگه‌ی بیناسازیی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌ولێر‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی تاقیگه‌ بیناسازییه‌كانی هه‌ولێر‌و كۆیه‌‌و سلێمانی‌و گه‌رمیان‌و دهۆك كۆبۆوه‌.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌كێشه‌و گرفته‌ ئیداری‌و ته‌كنیكی‌و داراییه‌كانی تاقیگه‌ بیناسازییه‌كان كرا‌و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیی بوونی ژماره‌یه‌كی زیاتری تاقیگه‌ بیناسازییه‌كان كرایه‌وه‌، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه‌ش له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ چه‌ندین سه‌رنج‌و تێبینی‌و پێشنیاز خرانه‌ڕوو، له‌وانه‌ هه‌وڵدان بۆ ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌تاقیگه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی كاركردنی سه‌رجه‌م تاقیگه‌كان به‌یاسا رێكبخرێت‌و یه‌ك سه‌رچاوه‌شیان هه‌بێت نه‌ك وه‌ك ئێستا كه‌هه‌موو ئیمتیازات‌و ده‌سه‌ڵاتیان جیایه‌‌و هه‌ندێكیان سه‌ربه‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانن‌و هه‌ندێكیشیان سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ن.
Top