رێكخراوێكی جیهانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ژینگه‌ی ناوچه‌ بۆردومانكراوه‌كان ده‌كات

رێكخراوێكی جیهانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ژینگه‌ی ناوچه‌ بۆردومانكراوه‌كان ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ پیسبوونی ژینگه‌ی ئه‌و ناوچه‌ سنورییانه‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای پشده‌رو ناحیه‌ی وه‌رتێ- ن، كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیاو تۆپخانه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه‌ بۆردومان كراون، بۆ زانینی راده‌ی كاریگه‌ریی ئه‌و پیسبوونه‌ به‌سه‌ر دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه‌وه‌، تیمێكی پزیشكانی ئه‌مریكی ژماره‌یه‌ك گوندی ناوچه‌كه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه‌.
كوێستان ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی وه‌رتێ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌سه‌ر داوای رێكخراوی هه‌تیوانی جیهانی، تیمێكی پزیشكانی ئه‌مریكی سه‌ردانی ناوچه‌كانی دۆڵی خانه‌قاو ناحیه‌ی ناوده‌شتییان كردو له‌ نزیكه‌وه‌ بارودۆخی ژینگه‌ی ئه‌و دوو ناوچه‌یان بینی.
وتیشی: تیمه‌كه‌ پشكنینی وردی بۆ هه‌موو ئه‌و گوندنشینانه‌ ئه‌نجامداوه‌ كه‌ باری ته‌ندروستییان جێگیر نیه‌و گومانی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت پیسبوونی ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌یان كاریگه‌ری به‌سه‌ریانه‌وه‌ دروستكردبێت.

Top