هه‌ولێر .. نێچیرڤان بارزانى و باڵیۆزى ئیتاڵیا له به‌غدا جه‌ختیان له په‌ره‌پێدانى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كان كرده‌وه
له‌دیدارێكدا وێڕای باسكردنی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌گشتی ، په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیتالیاش تاوتوێ كران و ته‌ئكید له‌سه‌ر زیاتر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه دوو قۆلیه‌كان كرایه‌وه، به‌تایبه‌تی له‌بواری بازرگانی و ئابووری هه‌روه‌ها هاندانی كۆمپانیاكانی ئیتالیا بۆ كاری سه‌رمایه‌گوزاری له‌هه‌رێمی كوردستان و زیاتر سوودوه‌رگرتن له شاره‌زا و پسپۆرانی ئیتالیا .
نێچیرڤان بارزانی وێرای دووپاتكردنه‌وه‌ی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه دوو قۆلیه‌كان هاوكات پاڵپشتی بۆ ره‌خساندنی كه‌شی له‌بار و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا دووپات كرده‌وه.
هه‌روه‌ها پاڵپشتی خۆیشی ده‌ربڕی بۆ هه‌موو ئاسانكارییه‌ك سه‌رجه‌م كاره‌كانیان له هه‌رێمی كوردستاندا .
