سه‌رۆكی حكومه‌ت گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردو 5-11 د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكای كرد‌و له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رپرسی باڵای كۆشكی سپی و كۆنگرێس و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و وه‌به‌رهێنانی ئه‌مریكی كۆبۆوه، هاوكات به‌شداری چه‌ندین كۆنفرانس و مو‌نته‌دای ئابووری كرد‌و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وه‌به‌رهێنیش كۆبۆوه.
هه‌روه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌شاری نیویۆرك، سه‌ردانی باره‌گای رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی كرد‌و له‌گه‌ڵ جێگری سكرتێری گشتی ئه‌و رێكخراوه كۆبۆوه.
له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا د. عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێم یاوه‌ریی د. به‌رهه‌م بوو، له‌ئه‌مریكاش قوباد تاڵه‌بانی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ئه‌مریكاو سه‌میر سومه‌یدعی باڵیۆزی عیراق له‌واشنتۆن، یاوه‌ری دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تیان ده‌كرد.
