سه‌رۆك بارزانی له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سێناتی به‌لژیكا پێشوازیی لێكرا
له دیدارێكدا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سیناتی به‌لژیكی ویڕای خۆشحتاَی دهربرٍن به سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ ووڵاته‌كه‌ی ڕۆڵی به‌ڕێزیانی له جێگیر كردنی ژیانی ئاشتی و سه‌قامگیریی و لێبورده‌ی ئاینی و نه‌ته‌وه‌ی له عێراق به‌گشتی و هه‌ریمی كوردستان به‌تایبه‌تی به‌رز نرخاند .
سه‌باره‌ت بهههریمی كوردستان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سێناتی به‌لژیكی به گه‌شبینییه‌وه له پێشكه‌وتنه سیاسی و ئابوورییه‌كانی هه‌رێمه‌كه و جێگیركردنی بنه‌ماكانی دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ و مافه‌كانی ئافره‌تان و خێزان دوا و پاڵپشتی خۆیانی بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و هه‌نگاوانه نیشاندا .
سه‌رۆك بارزانی پوخته‌ی ڕه‌وشی گشتی سیاسی و ئابووری عێراق و هه‌رێمی كوردستانی شیكرده‌وه و بوون و به‌شداریی و ئاماده‌یی ئه‌وروپاشی له‌سه‌رخستنی پرۆسه‌ی دیموكراتی عێراق و زیاتر پێشخستنی هه‌رێمی كوردستانی به گرنگ دانا و ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ هه‌ر به‌شدارییه‌كی سیاسی و ئابووری و ئه‌ورووپی له عێراق و هه‌رێم نیشاندا .
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا ڕوداوو و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست باس كرا و له‌و ڕووه‌شه‌وه سه‌رۆك بارزانی ڕوونی كرده‌وه كه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له به‌لاوه‌نانی دیكتاتۆرییه‌تدا ده‌ستپێشخه‌ری ناوچه‌كه بووه و ئێستاش نمونه‌یه‌كی به‌رچاوی ده‌سه‌ڵاتی دیموكراتیان له ناوچه‌كه‌دا پێكهیناوه كه وه‌ك سه‌رۆك بارزانی باسی كرد ڕۆژ به‌ڕۆژ له پیشڤه‌چوونی به‌رده‌وامدایه .
