بروسكه‌ی‌ پیرۆزبایی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت به‌بۆنه‌ی‌ جه‌ژنی‌ قوربانی‌ پیرۆزه‌وه‌

بروسكه‌ی‌ پیرۆزبایی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت به‌بۆنه‌ی‌ جه‌ژنی‌ قوربانی‌ پیرۆزه‌وه‌
به‌بۆنه‌ی‌ هاتنه‌وه‌ی‌ جه‌ژنی‌ قوربانی‌ پیرۆزه‌وه‌، دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، بروسكه‌یه‌كی‌ پیرۆزبایی‌ ئاراسته‌ی‌ موسڵمانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و عێراق‌و جیهان كرد، ئه‌مه‌ش ده‌قی‌ بروسكه‌كه‌یه‌.

به‌ناوی خوای گه‌وره‌و مهیره‌بان

به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه‌، به‌ناوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موسڵمانانی كوردستان‌و عێراق‌و ته‌واوی جیهان ده‌كه‌م‌و له‌خودای گه‌وره‌ش داواكارم ئه‌م جه‌ژنه‌ بێته‌ مایه‌ی خێر‌و خۆشی و ده‌سكه‌وت و خزمه‌تگوزاری زیاتر بۆ هه‌مولایه‌كمان.

ئومێده‌وارم جه‌ژنی قوربانی پیرۆز بكه‌ینه‌ ده‌رفه‌تێكی تر بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی زیاتری گیانی برایه‌تی‌و ته‌بایی‌و ئاشتی‌و پاراستنی یه‌ك ریزی میلله‌ته‌كه‌مان‌و تێپه‌راندنی كێشه‌و ناخۆشیه‌كانمان له‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵك و به‌ده‌نگه‌وه‌ چوونی داواو پێداویستیه‌كانیان.

دووباره‌ ئه‌م جه‌ژنه‌ له‌هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت.

د. به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
Top