سه‌رۆك مام جه‌لال جه‌ژنی قوربان له سه‌رۆك بارزانی پیرۆز ده‌كات
به‌ناوی په‌روه‌ردگاری به‌خشنده‌و میهره‌بانه‌وه
برای به‌ڕێزو خۆشه‌ویستم جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی قوربانه‌وه رازاوهترین و گه‌رمترین پیرۆزبایتان له كانگای دڵه‌وه ئاڕاسته ده‌كه‌م، ئومێده‌وارم پێكه‌وه‌مان جه‌ژنێكی پڕ له كامه‌رانی و خۆشی بێت.
له‌ڕێی به‌ڕێزیشتانه‌وه پیرۆزبایی له هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی و تێكڕای خوشك و برایانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌م.
هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه كه جه‌ژنی قوربانیدان و به‌خشین و خۆشه‌ویستییه، گه‌له‌كه‌مان له كه‌شوهه‌وایه‌كی ئارام و ئۆقره‌دا رۆژه‌كانی جه‌ژن به‌رنه‌سه‌ر.
جه‌ژنێكی پڕ له به‌خته‌وه‌ری بێت بۆ جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان و ته‌واوی موسڵمانان و هه‌مو خوشك و برایانی حاجیان كه له به‌رده‌م قاپی په‌روه‌ردگاردا له خانه‌ی خودا دان.
ئومێده‌وارم ئه‌م جه‌ژنه‌ش ده‌روازه‌یه‌ك بێت بۆ زیاتر یه‌كڕیزیی نێوان رۆڵه‌كانی گه‌ل و زیاتر به‌رجه‌سته‌كردنی گیانی ته‌بایی و برایه‌تی له‌نێوان هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان و قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی هاوپه‌یمانی ستراتیژی پارتی و یه‌كێتیی، به‌وجۆره‌ی كه زیاتر ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر هه‌موو كایه‌كانی ژیاندا له هه‌رێمی كوردستان و عیراقیشدا.
دوباره جه‌ژنتان پیرۆزبێت...
برای دڵسۆزتان
مام جه‌لال
4/11/2011
