سه‌رۆكی هه‌رێمی كورستان پێشوازی له‌ له‌یلا زانا په‌رله‌مانتاری كورد له‌ په‌رله‌مانی توركیا ده‌كات

سه‌رۆكی هه‌رێمی كورستان پێشوازی له‌ له‌یلا زانا په‌رله‌مانتاری كورد له‌ په‌رله‌مانی توركیا ده‌كات
له‌ شوێنی مانه‌وه‌ی خۆی له‌ ئه‌ستنبۆڵ، دوێنێ به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كورستان پێشوازی كرد له‌ له‌یلا زانا په‌رله‌مانتاری كورد له‌ په‌رله‌مانی توركیا.

له‌ دانیشتنێكدا باس له‌وه‌كرا كه‌ قۆناغی ئێستای ناوچه‌كه‌، قۆناغێكی نوێیه‌و پێویسته‌ كوردیش سوود له‌م قۆناغه‌ نوێیه‌ وه‌ربگرێت و رۆڵی مه‌ده‌نییانه‌ی خۆی له‌ ناوچه‌كه‌ بگێڕێت و زیاتر كار له‌پێناو پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی بكات و كێشه‌كانی خۆیشی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ به‌ رێگه‌ی دیاڵۆگ و سیاسی و ئاشتیانه‌ چاره‌سه‌ر بكات.
Top