سه‌رله به‌یانی دوێنێ هەینی له ئه‌سته‌نبۆڵ به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی كورد له په‌رله‌مانی توركیا كه پێكهاتبوون له ئه‌حمه‌د تورك و ئایسه‌ڵ توغلوك و سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش و گولته‌ن كشانك؛ له دانیشتنێكدا باس له ره‌وشی ناوچه‌كه به‌گشتی و پرۆسه‌ی كرانه‌وه‌ی توركیا و ئه‌و گرفت و ئاسته‌نگانه‌ی كه دێنه به‌رده‌م پڕۆسه‌كه كرا‌و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوون، له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر ئه‌مرۆ به‌رێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به جیا له‌گه‌ڵ خاتوو له‌یلا زانا كه‌سایه‌تی ناسراوی كورد و په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی توركیا كۆبۆوه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ره‌وشی گشتی توركیا و پرسی كورد له‌و وڵاته قسه‌و باسی له باره‌یه‌وه كرا.