سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی جه‌ژنی گه‌شانه‌وه (دههوا ههنینا) له سه‌رجه‌م خوشك و برایانی سابیئه‌ی مه‌ندائی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كات
به‌ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
خوشك و برایانی به‌ڕێزی سابیئه‌ی مه‌ندائی له كوردستان و عێراق و جیهان
سڵاوی یه‌زدانتان لێبێت؛
به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی بچووكی سابیئه‌ی مه‌ندائی، جه‌ژنی گه‌شانه‌وه (دههوا ههنینا)، جوانترین پیرۆزباییتان ئاراسته ده‌كه‌ین و له یه‌زدانی په‌روه‌ردگار داواكارین هه‌رساڵ ئه‌م جه‌ژنه‌تان به خێر وخۆشی بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه و وڵاته‌كه‌شمان ئۆقره‌یی و شكۆمه‌ندیی و بووژانه‌وه‌ی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێ.
جارێكی دی پیرۆزبایی ئه‌م جه‌ژنه‌تان لێ ده‌كه‌ین و هیوای سه‌رفرازی و خۆشگوزه‌رانیتان بۆ ده‌خوازین.
هه‌موو ساڵێك هه‌ر له خۆشی‌دا بن
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
3/11/2011
