هه‌په‌گه‌: له‌مانگی ئۆكتۆبه‌ردا 191 سه‌ربازی توركیا و 66 گه‌ریلا كوژراون

هه‌په‌گه‌: له‌مانگی ئۆكتۆبه‌ردا 191 سه‌ربازی توركیا و 66 گه‌ریلا كوژراون
به‌ پێی راگه‌یه‌ندراوێكی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه‌)، له‌ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌كانی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵدا له‌ نێوان هێزه‌كانی هه‌په‌گه‌ و سوپای توركیا، 191 سه‌رباز و پۆلیس و هێزه‌كانی ئه‌منی توركیا كوژراون و له‌ به‌رامبه‌ریشدا 66 گه‌ریلای هه‌په‌گه‌ له‌و شه‌ڕانه‌دا كوژراون.
له‌ راگه‌یاندنی هه‌په‌گه‌دا هاتووه‌: سوپای توركیا 51 ئۆپه‌راسیۆنی له‌ 10 شوێنی جیاوازدا ئه‌نجامداوه‌ به‌ پشتیوانی تۆپخانه‌ و هێلیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی جه‌نگی، به‌پێی ئه‌و راگه‌یاندنی هه‌په‌گه‌ فڕۆكه‌كانی توركیا هاوشانی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان 43 جار بۆردومانیان ئه‌نجامداوه‌ و 19 جاریش به‌ هێلیكۆپته‌ری كۆبرا بۆردومان له‌ دژی هێزه‌كانی هه‌په‌گه‌ ئه‌نجام دراوه‌.
له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی سوپای توركیاشدا، هه‌په‌گه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ هێزه‌كانی ئه‌وان 52 چالاكییان له‌ دژی سوپای توركیا ئه‌نجامداوه‌ و له‌و شه‌ڕو پێكدادانه‌شدا 166 سه‌رباز و 22 پۆلیس و 3 پیاوی حكومه‌ت كوژراون و 66 چه‌كداری هێزه‌كانی هه‌په‌گه‌ش له‌و شه‌ڕانه‌دا كوژراون.
Top