سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له باڵیۆزی توركیا له عیراق ده‌كات
له دیدارێكدا، په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری توركیا و چۆنیه‌تی به‌هێزكردن و به‌ره‌و پێشبردنی ئه‌م په‌یوه‌ندییه باسیان لێوه‌كراو و ته‌ئكیدیش له‌وه‌كرایه‌وه كه پێویسته هه‌موو هه‌وڵه‌كان چڕبكرێنه‌وه بۆ فراوانكردنی هاریكاری هه‌ر دوولا به تایبه‌ت له بواره‌كانی ئابوری و بازرگانیدا.
سه‌رۆك بارزانی رۆڵی باڵیۆز ئۆزجه‌لیك به‌رزنرخاند له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ر دوولا و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌و ئه‌ركه‌ی كه پێی ده‌سپێردرێ.
له لای خۆیه‌وه باڵیۆز ئۆزجه‌لیك سوپاسی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ پشتگیری و پشتیوانییه‌كانی له ماوه‌ی كاركردنیدا وه‌ك باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له عیراقدا.
