پشووی جه‌ژنی قوربان یه‌ك هه‌فته‌یه‌

پشووی جه‌ژنی قوربان یه‌ك هه‌فته‌یه‌
بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژانی پشووی جەژنی قوربانی دیاری كرد و سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانیش، ڕایگەیاند كە پشووەكە بۆ ماوەی یەك هەفتەیە، بەڵام بۆ كارمەندانی وەزارەتی تەندروستی ماوەكەی كەمترە.

سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران (محەممەد قەرەداخی)، ڕاگەیاند كە بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان یەك هەفتە پشووی فەرمیی لە دامودەستگەكانی خۆی ڕادەگەیەنێت. “

پشووی جەژنی قوربان لە ڕۆژی 6/11/2011ـەوە دەست پێ دەكات و ڕۆژی 13/11/2011 دەوامی فەرمی لە دامودەستگەكانی حكوومەت دەست پێ دەكاتەوە.”

(قەرەداخی)، هەروەها ئاماژەی دا كە لە دامودەستگەكانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پەروەردە، ڕۆژی شەممە 5/11/2011 دەوام ئاسایی دەبێت و بە هەمانشێوە ڕۆژی 12/11/2011 دەوام لەو فەرمانگانەدا ئاسایی دەبێت و پشوو نابێت.
Top