جه‌بار یاوه‌ر : جگه له بۆردومانه‌كان تائێستا سنوری هه‌رێم نه‌به‌زێندراوه
وتیشی: به‌پێی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتننامه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بینین له‌ساڵی 2007 وه هه‌ندێك جموجوڵی سه‌ربازیی وه‌كو تۆپبارانكردن و بۆردومانكردنی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له‌سه‌ر ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ن كه ئه‌مانه‌ش ده‌چنه چوارچێوه‌ی به‌زاندنی سنوری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، به‌ڵام وه‌كو هاتنی هێزی سه‌ربازی توركیا‌و ئێران بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان، تاكو ئێستا هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌م 2 وڵاته سنوری هه‌رێمی كوردستانیان نه‌به‌زاندووه‌و هیچ بنكه‌و باره‌گایه‌كی خۆیان له‌و ناوچانه جێگیر نه‌كردووه .
راشیگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی زیاتر دڵنیابوون له‌سنوربه‌زاندنی خاكی هه‌رێمی كوردستان بڕیاروایه به‌منزیكانه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئێمه تیمێكی سه‌ربازی تایبه‌تی حكومه‌تی عیراقی روپێوێكی ورد له‌ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبدات بۆئه‌وه‌ی له‌و روپێوه‌دا روون و ئاشكرا بكرێت كه‌ئایا تاكو ئێستا ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێم به‌زێندراون یاخود نا.
